Rexney Rexney Komellayetî le Şî\'rî Kurdî da (Paşkoy Rexney Çawdêr be nimûne)
Authors : Mohammed Ibrahim, Hemin Omar Ahmad
Pages : 95-112
Doi:10.55118/kurdiyat.1485650
View : 32 | Download : 31
Publication Date : 2024-06-29
Article Type : Research
Abstract :ڕەخنەى ڕەخنە کار لەسەر ئەو بابەتە ڕەخنەییانە دەکات، کە بەشێوەیەکى ڕەخنەیی و شیکاریى کراون، واتا دووبارە خوێندنەوەى ڕەخنەگرانە دەکات، بۆ ئەو بابەتانەى خراونەتەڕوو و شێوە و بنەماى ڕەخنەییان لەخۆگرتووە. میتۆدى ڕەخنەى کۆمەڵایەتى بەپێی بۆچوونى بوارەکە کار لەسەر ئەو دەقانە دەکات، کە لە چوارچێوەى کۆمەڵایەتیدا نوسراون و ڕەنگدانەوەى واقیعى کۆمەڵگەن. دەکرێت بەهۆى ئەو بەرهەمانەوە گۆڕانکارى لە کۆمەڵگەدا بکرێت. ڕۆژنامەى ڕەخنەى چاودێر پاشکۆیەکى بۆ بابەتە ڕەخنەییەکان تەرخان کردووە و لە دوو توێی ژمارە جیاوازەکانییەوە بابەتى ڕەخنەیی جۆراوجۆر بڵاوکراوەتەوە و ڕۆڵێکى بەرچاوى لەم مەیدانەدا هەبووە. یەکێک لەم بابەتە ڕەخنەییانەى، کە لەم پاشکۆیەدا بەدى دەکەین بابەتى کۆمەڵایەتییە و دەچێتە چوارچێوەى ڕەخنەى کۆمەڵایەتییەوە. بۆیە ئەم توێژینەوەیە بەپێی تیۆری گۆڵدمان (1913-1970) کارەکانى دەست پێدەکات و سنورى کارکردنەکەى دیاری دەکات. ئەم توێژینەوەیە کەموکورتى ئەو بابەتە ڕەخنەییانە دەخاتەڕوو، کە لە دووتوێی ژمارە جیاوازەکانى ئەم رۆژنامەیەدا بڵاوکراونەتەوە ژمارەیان (٤) بابەتە، گرنگيى بابەتەکە و کەميى کارکردن لەسەر ڕەخنەى ڕەخنە و کارکردن لە دووتوێی ڕۆژنامەدا، واى کردووە توێژینەوەکە لەسەر بابەتێکی لەم شێوەیە ئەنجام بدرێت. لەم توێژینەوەیەدا سوود لە میتۆدى وەسفى شیکارى و میتۆدى ڕەخنەى کۆمەڵایەتى (تیۆرەکانى گۆڵدمان) بینراوە. ئەم توێژینەوەیە بە چەند ئەنجامێک گەیشتووە دیارترینیان بریتییە لەوەی، کە ئەو بابەتانەى لە چوارچێوەى ڕەخنەى کۆمەڵایەتیدا خراونەتەڕوو، زیاتر لایەنى تیۆرییە. لەزۆر باردا نووسەران زیاتر بۆچوونى تاکەکەسیان هەبووە و نەیانتوانیوە بەشێوەیەکى ئەکادیمى و بەپێی تیۆرێکى تایبەت بابەتەکەیان بخەنەڕووە.Keywords : Eleştirel eleştiri, Chawder Eki eleştirisi, Toplumsal eleştiri yöntemleri, Toplumsal eleştiri konuları