ئەحمەدموختار جاف وەکوو شاعیرێکی ڕۆشنبیر و چیرۆکنووسێکی ڕیفۆرمخواز
Authors : Awat Wali
Pages : 45-58
View : 34 | Download : 31
Publication Date : 2023-06-20
Article Type : Research Article
Abstract :ئەحمەدموختار جاف، کە سەردەمی ژیانی دەکەوێتە کۆتایی قۆناغی شیعری کلاسیکی لەئەدەبی کوردیدا و سەرەتای سەرهەڵدانی نوێبوونەوەی شیعری کوردی، بەرهەمە ئەدەبییەکانی چارەسەری دیاردە کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابوورییەکانی کۆمەڵگای لە هەناویدا هەڵگرتووە و نووسەر زۆر شارەزایانە بە (شیعر، چیرۆک) وەک دەروونناس و کۆمەڵناس و سیاسەتمەدار و عاشق، دەست دەخاتە سەر برینە جیاوازەکانی کۆمەڵگاکەی و چارەسەرەکەشیان بۆ دیاریدەکات، بەبێ ئەوەی هیچ کام لەو پەیامە فەلسەفی و دەروونی و کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووری... لەبەهای هونەری بەرهەمە ئەدەبییەکانی کەم بکەنەوە، بەڵکو لەبەرزترین ئاستی هونەریدان و بەشارەزاییەکی تەواوی هونەرییەوە بەرهەمەکانی پێشکەشکردووە. ئەم توێژینەوەیە، لەچوار تەوەردا باسی پەیامەجیاوازەکانی بەرهەمە ئەدەبییەکانی ئەحمەدموختارکراوە،کە هەریەک لەو پەیامانە لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا بابەت و زانستێکی سەربەخۆن، بەڵام ئەحمەدموختار لەبەرهەمە شیعرییەکانی و بەرهەمی ڕۆمان(مەسەلەی ویژدان)بەوردی و شارەزاییانە ئەو چەمکانەی ڕوونکردۆتەوە. لەتەوەری یەکەمدا باسی ئەو ژیری و بیرمەندی و داناییەی ئەحمەدموختار دەکەین، کە لەبەرهەمەکانیدا ئاڕاستەی نەوەکانی کۆمەڵگای کوردی کردووە. هەروەها لە تەوەری دووەمدا باسی لایەنی نەتەوەیی و سیاسەتمەداری نووسەرمان کردووە و بەنمونەی بەرهەمەکانی ڕوونمانکردووەتەوە. لەتەوەری سێیەمدا بەنمونەی بەرهەمەکانی نوسەر، ئەوەمان ڕوونکردووەتەوە،کە ئەحمەد موختار ئاستی ڕۆشنبیری سەبارەت بە بابەتە دەروونی و کۆمەڵناسییەکانی کۆمەڵگا چەند بەرزبووە و چۆن هەندێک جار وەک توێژەری کۆمەڵایەتی و دەروونی دەرکەوتووە. لەکۆتا تەوەردا باسی قوڵبوونەوەی نوسەر لەبابەتی عەشق و خۆشەویستی و عارفیدا دەکەین.Keywords : Ahmet Muhtar Caf, Entelektüel şair, Öykü Yazarı, Poetik mesaj, Reform.