- Bingöl Üniversitesi Yaşayan Diller Enstitüsü Dergisi
- Vol: 7 Issue: 13
- ڕێبەری دۆسیەی كارگێڕیی زانا و ناودارانی كورد لە كتێبخانەی مەشیخەتی توركیا...
ڕێبەری دۆسیەی كارگێڕیی زانا و ناودارانی كورد لە كتێبخانەی مەشیخەتی توركیا
Authors : Hemin Omar Ahmad
Pages : 37-80
View : 16 | Download : 6
Publication Date : 2021-12-16
Article Type : Other
Abstract :بەدرێژایی ئەو چەند سەدەیەی دەسەڵاتی عوسمانییەكان بەسەر بەشی زۆری خاكی كوردستاندا، چ لە سەردەمی میرایەتیی كوردەكان و چ دوای نەمانی میرنشینەكان زانا و ناودارانی كورد ڕۆڵی گەورەیان لە دامودەزگاكان و سیستەمی كارگێڕیی ئەو دەوڵەتەدا گێڕاوە، تەنانەت بەشێك لە قازیی و موفتییەكان لە دەرەوەی سنووری خاكی كوردستانیش فەرمانبەر بوونە و هەندێكیان لەسەر ئاستی دەوڵەتی عوسمانیدا گەیشتوونەتە پلەی بەرز و لە تەواوی جیهانی ئیسلامیشدا ناسراو بوونە. لە نێو فەرمانگەی ئەرشیڤی دەوڵەتی عوسمانیدا كە ئێستا ناوەندیی سەرەكیی لە شاری ئەستەنبوڵە و زیاتر لە سەد ملیۆن بەڵگەنامەی كارگێڕیی سەردەمی عوسمانی تێدا پارێزراوە، سەبارەت بە زانا و ناودارانی كورد هەزاران بەڵگەنامە هەن، بەڵام ئەو بەڵگەنامانە زۆر بەكەمیی بۆ كەسایەتی و زانایەكان جیاكراونەتەوە و بەگشتیی سەبارەت بە كورد و كوردستان زانیاریی كارگێڕیی، سیاسی، كۆمەڵایەتی و ئایینی لەخۆدەگرێت. دۆزینەوە و پۆلینكردنی هەموو ئەو بەڵگەنامانەی دەربارەی كورد و كوردستانن كاری چەند كەسێك و ساڵێك و دووان نییە و ئومێد هەیە ڕۆژێك بێت لەسەر دەستی دڵسۆزانی كورد وێنەی لەبەرگیراوی بەشی زۆری ئەو ئەرشیڤە بهێنرێتەوە و ببێتە كەرەستەی توێژینەوەی توێژەرانمان.Keywords : رێبەری, ناودارانی كورد, مەشیخەت, بیبیلۆگرافیا, توركیا