ژمارهی ١٠١ی ڕۆژنامهی كوردستان بۆ یهكهم جار
Authors : Feridoon Hakimzade
Pages : 107-118
View : 10 | Download : 3
Publication Date : 2020-12-31
Article Type : Other
Abstract :شک لەوەدا نییە کە مێژووی ڕۆژنامەگەری کورد بە تاقە کەسێک ڕوون نابێتەوە و ڕێبوارانی ئەم بوارە ماندوبوونیان دەبێتە چرای ڕێگای ڕۆژنامەگەری. ئەوەی دەیبینن و دەیخوێننەوە هەوڵێکی بچووک و دەستکەوتێکی بەنرخە بۆ دونیای ڕۆژنامەگەری کوردی. باوکی کاک [ح. ب] لە ساڵانی ١٣٢٤ و١٣٢٥ی هەتاوی- ١٩٤٥-١٩٤٦ز وەک فیدایی لە کۆمەڵەی ژ.کاف و پاشانیش کۆماری کوردستان لە مەهاباد لەخزمەت خەڵکی ئەو دەم دا بووە. کاری خەیاتی بوو. جیا لە ئیشگەلی کۆمەڵایەتی لە کاروباری سیاسیش دا دەستی هەبووە. دو ڕۆژنامەی کوردستانی ژمارە 65و101 و چەند ڕۆژنامەی غەیرە کوردی لە پشت ئاوێنەی دوکانی خەیاتییەکەی شاردبۆوە، کاتێک پیاوانی ساواک بۆ گەڕانی دوکان تەواو هەوڵی خۆیان دا، بە هۆی ئەوەیکە شاگردەکانی دوکانی خەیاتییەکە نەیاندەزانی، لە دوکانەکە چ شاردۆتەوە؟ ڕۆژنامەکان نەدۆزرانەوە. تا چەند ساڵ دوای ئەم بەسەرهاتانە، کە ئاوێنەی دوکان شکاو و شاراوەکان دەرکەوتن. بەداخەوە ڕۆژنامە غەیرە کوردیەکان تێداچوون، بەڵام ئەم دوو ژمارە کوردستانە دۆزرانەوە کە ژمارە ٦٥ لەدەست دابوو، بەڵام ژمارە ١٠١م نەبینیبوو. لێرەدا وتارێک و شارایەک لە ناوەرۆکی ڕۆژنامەکە دێنمەوە.Keywords : Kurdistan, Rojname, Serdema Komara Mahabatê