حه‌مه‌ئاغای گه‌وره له به‌ڵگه‌نامه‌كانی عوسمانی‌دا
Authors : Bzhar Othman Ahmed
Pages : 93-123
View : 8 | Download : 3
Publication Date : 2019-12-30
Article Type : Research
Abstract :زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی له مێژوودا ناویان به زیندویی ماوه‌ته‌وه و هه‌میشه جێگای شانازی بوونه، جا هۆكاری ئه‌م سه‌ربه‌رزی و شانازییهشیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌بوونی چه‌ند سیفاتێك له‌و كه‌سایه‌تییانه، هه‌ر له لایه‌نی به‌خشنده‌یی و میهره‌بانی و دلێری و خه‌بات و شۆڕشهكانییان و ...هتد. ئه‌وه‌ی لێره‌دا ئێمه ده‌یبینین مێژووی كه‌ڵه پیاوی شاری كۆیه و عه‌شیره‌تی غهفورییهكانه، كه به "حه‌مه‌ئاغا" ناسراوه، به‌ڕاده‌یه‌ك تایبه‌تمه‌ندییه‌كی وه‌رگرتوه له‌ناو كورداندا، هه‌ر كه‌سێك به‌خشنده و لێبورده‌یی و ئازایه‌تی لێ كۆببێته‌وه ئه‌وا ئه حه‌مه‌ئاغا وه‌سف ده‌كرێت . ئه‌گه‌رچی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌باره‌ی ئه‌م كه‌ڵه پیاوه سه‌رچاوه‌ی زۆرمان لهژێردهستدا نییه، به‌ڵام هه‌بوونی به‌ڵگه‌نامه‌كانی عوسمانی وایكردوه به‌شێكی ژیانی ئه‌م كه‌سایه‌تییه‌مان بۆ باس بكات، هه‌ربۆیه ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌مان پێكهاتوه له ده‌روازه و سێ ته‌وه‌ره‌ی سه‌ركی، كه بۆ هه‌ر ته‌وه‌ره‌یه‌كیش چه‌ند لقێكی لێده‌بێته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك له ده‌روازه‌دا باس له جوگرافیای شاری كۆیه و بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری كۆیه له‌سه‌رده‌می حه‌مه ئاغادا ده‌كات، وه له ته‌وه‌ره‌ی یه‌كه‌مدا باسمان له ژیان و كه‌سایه‌تی حه‌مه‌ئاغا كردوه، هه‌روه‌ها ته‌وه‌ری دووه‌م تیشك ده‌خاته سه‌ر شه‌ڕی (خدران) و سه‌ركه‌وتنی حه‌مه ئاغا له ئامانجه‌كه‌یدا، هه‌رچی ته‌وه‌ره‌ی سێیه‌میش ئاماژه به حه‌مه‌ئاغا له جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی و دوای جه‌نگه‌كه ده‌كات. كلیله وشه: حه‌مه‌ئاغا، به‌ڵگه‌نامه، ده‌وڵه‌تی عوسمانی، كۆیه، سه‌نجه‌قی كۆیه.Keywords : HamaAgha, archives, Ottoman state