ڕه‌نگى سوور له شيعرى كلاسيكيى كوردييدا
Authors : Koser OMER AHMAD
Pages : 109-126
View : 7 | Download : 3
Publication Date : 2020-11-30
Article Type : Research
Abstract :ئه‌م توێژينه‌وه‌يه؛ به ناونيشانى: (ڕه‌نگى سوور له شيعرى كلاسيكيى كوردييدا)توێژينهوهيهكه؛ به نمونه‌وه ده‌لاله‌ته‌كانى ڕه‌نگى سوور ده‌خاته ڕوو له شيعرى كلاسيكيى كوريدا، توێژيهوهكه پشتى به ڕێبازى وه‌سفى شيكاريى به‌ستووه و له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م بابه‌ته له ئه‌ده‌بياتى كوردييدا؛ كه‌متر خراوه‌ته به‌ر تيشكى توێژينه‌وه، بۆيه ئامانجى توێژينه‌وه‌كه؛ ناساندنى وردى جوادييانهى ڕه‌نگ و به‌تايبه‌ت (ڕه‌نگى سوور)بخاته به‌رچاوان، زێده‌بارى وى؛ توێژينه‌وه‌كه: هه‌وڵ و ئارمانجێكه كه‌لێنێك پڕبكاته‌وه و خزمه‌ت به ئه‌ده‌ب و خوێنهربكات. بۆيه له ناوه‌ڕۆكدا باسى له ڕه‌نگ و شێوه‌ى دروستبوون و سايكۆلۆجى ڕه‌نگه‌كان و شێوازى به‌كارهێنانيان كراوه لاى شاعيران به خستنه‌ڕووى ده‌قى شيعرييه‌وه. له‌گه‌ڵ گرنگيى و بوونى ڕه‌نگ له ئه‌ده‌بى كورديى و به‌تايبه‌ت گرنگييداوه به مه‌به‌ست و ده‌لاله‌تى (ڕه‌نگى سوور)و ئه‌و مه‌به‌سته خواستراوه جياجيانهى كه له ڕێگه‌ى ڕه‌نگى سووره‌وه خراونه‌ته ڕوو. له كۆتاييشدا به خاڵ ئه‌نجامه‌كان خراونه‌ته ڕوو و له‌گه‌ڵ دانانى زانستييانهى سه‌رچاوه به‌كارهاتووه‌كان.Keywords : ڕه‌نگه‌كان, دهلالهكانى ڕه‌نگى سوور, سايكۆلۆجى ڕه‌نگ, ڕه‌نگ له شيعر و ئه‌ده‌بدا, reng, sor, kurdî